بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دەستگیرکردنی سێ هاووڵاتیی بە تۆمەتی ڕاوەماسی زانیاری بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوی کردەوە، لەسەر (چەمی چۆرک) لە سنووری شارەدێی زەلان لە شارباژێڕ، سێ هاووڵاتیی بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی بە تەقەمەنی دەستگیرکران.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە، دەستگیرا بەسەر (١٥) کیلۆ ماسی ڕاوکراودا.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی پێویست.
ڤ.م

