لە چالاکییەکەدا پەرتووکی ئیبراهیم ئێزدی بە ناوی "ڕازێک لە دڵپاکیی ئایینی دێرین" (کە لە ١٥ـی حوزەیران چاپکرا) و پەرتووکی مەروان داود بە ناوی "کەزی" واژۆ کران.

ناساندنی پەرتووکەکان بە بەشداری ژمارەیەکی بەچاو لە ڕۆشنبیران، نووسەران و ڕبەڕێوەچوو، دوای خولەکێک بێدەنگی لەسەرناوی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی شنگال بۆ چاپ و هونەر ئەلیاس قیرانی وتارێکی پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆی بۆ نووسەرانی شنگال دەربڕی.

لە بەردەوامی قسەکانیدا قەیرانی وتیشی: ئەمڕۆ یەکەمین چالاکیی دەزگاکەمانە کە بەرهەمی هەردوو هاوڕێمانی تیادا واژۆ دەکەین، هیوادارین ئەم جۆرە بەرهەمانە زیاتر لەناو ڕۆشنبیرانمان هەبن و ئێمەش بتوانین خزمەتیان بکەین.

مەروان داود

پاشان مەروان داود قسەی کرد و باسی لە ناوەڕۆکی پەرتووکەکەی خۆی کرد و پاشان ئیبراهیم ئێزدیش لە ناسناندنی پەرتووکەکەی خۆیدا باسی لەوەکرد، ناونیشانی پەرتووکەکە ڕوونە؛ "ڕازێک لە دڵپاکیی ئایینی دێرین"، ویستم بۆ هەمووان ڕوون بکەمەوە کە ئەو نهێنییە چییە، ئەو وتەیەی هەمیشە دەڵێین "سەرمان دەدەین بەڵام نهێنییەکانمان نادەین"، دوای ئەوەی ساڵانێک بەناو کۆمەڵگادا گەڕام و لەگەڵ زۆر کەسی بەتەمەن (دایک و باوکەکاندا) قسەم کرد، گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە ئەو نهێنییە ئێمە سەری خۆمان بۆ داناوە، چیای چنگال بووە.

ئیبراهیم ئێزدی

ئیبراهیم ئێزدی لەبارەی ناوەڕۆکی پەرتووکەکەیەوە ڕایگەیاند، هەرچەندە کەموکورتیمان هەبێت، وەک گەنجێک ئێمە لەم گەلەین، ئەگەر خۆمان بەرهەمەکانمان بنووسین زۆر باشتر و ڕاستترن لەوانەی لە دەرەوەی کۆمەڵگاکەی ئێمە نووسراون.

دوای وتارەکان هەردوو پەرتووکەکە لەلایەن نووسەرانەوە واژۆ کران.

7 وێنە
1 / 7

بـ. قـ