کەمێک پێش ئێستا، لەکاتی کارکردن لە شوقەی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، پێنج کرێکار کەوتوونەتەخوارە و یەکێک لە کرێکارەکان بە ناوی محەمەد ئەحمەد، کە خەڵکی شارۆچکەی دەربەندیخانە گیانلەدەستدا.
پەیامنێری ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی پێنج کرێکار کەوتونەتەخوارەوە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و سیانی دیکەیشیان بریندارن و لە نەخۆشخانەن.
وتیشی: ئەو کرێکارەی کە گیانیلەدەستداوە، ئەندازیارە و ناوی محەمەد ئەحمەدە و تەمەن ٣١ ساڵە، یەکێک لە کرێکارەکانیش تەندرووستی باشە و ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە بەهۆی هەڵکەندنی بنەرەتی شوقەیەک بووە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، بەڵام زەوییەکەی داڕووخاوە و کەوتوونەتە خوارەوە.
س. ع
