ئێوارەی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی چین و توێژەجیاوزەکان، لە شەشەمین ڕۆژی پێشانگای کتێبی کوردی لە شاری سلێمانی، سیمینارێک بە ناونیشانی "کوردبوون و پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی گوتاری خۆشکێنی" بۆ دکتۆر محسین ئەدیب نووسەر و لێکۆڵەر ڕێکخرا.

لە سەرەتای قسەکانیدا موحسین ئەدیب وتی: بە سەرنجدان لە واقیعی کۆمەڵگەی کوردی لە دوای ڕاپەڕین گوتاری خۆشکێنی پێشکەوتووە، لە بەر ئەوەی دوای ڕاپەڕین بە شیوەیەکی باش کارمان لەسەر گوتاری نەتەوەیی نەکردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، وتاری خۆشکێنی نزیکە لە هەستی تۆڵەسێنەوە و بەڵام گرێی خۆ بەکەم زانین نییە، ئێمە سەرقاڵی خۆشکاندنین، خۆبەکەم زانین جیاوزترە، بەڵام کە دۆخەکە بووە یەکتر شکاندن، ئەوا دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدار.
باسی لەوەشکرد، گوتاری خۆشکێنی هەندێکی پەیوەندی بە ناهۆشیاری خۆمانەوە هەیە، هەندێکی دیکەیشی پەیوەندی بەو داگیرکارانەوە هەیە کە لە ڕێگەی هێزی نەرمەوە خەریی شکاندنمان، ئەنجامی ڕاپەڕین دەسەڵاتداری بەدوای خۆیدا هێنا و ئێمە تێنەگەشتوین لە جەوهەری دەسەڵات بە هەموو شیوەکانی، دەبێت بزانین دەسەڵات لە جەوهەری خۆیدا ناشیرینە و ئێمەش نەمانتوانی دەسەڵات جوان بکەین.
هەرورها وتیشی: دەسەڵات دەبێت بە دەستوور و یاسا کۆتوبەند بکرێت، بۆ ئەوەی نەبێتە دیکاتۆر و مافی گەل بدات، دەبێت بزانین بوونی دەسەڵات نابێتە هۆی بەهێزی نەتەوە، بەڵکو دەسەڵاتەکانی دوونیا کە بەهێز دەبن، دەبنە دڕندە، دەبێت نەتەوە و دەسەڵات لەیەک جیابکرێنەوە، نەتەوە بوونمانە.
س. ع
