ڕۆژی پێنج شەممە لە شارەدێی سنوونێ سەر بە شنگال بە سەرپەرشتی ڕۆشنبیران، پێشانگایەکی شێوەکاری کرایەوە و تیایدا، ٣٧ تابلۆ نمایشکران، کە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو زۆربەی شێوەکارەکان ژن بوون.

لە تابلۆکاندا هێرشی دڕندەیی چەتەکانی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان، ژنانی ڕفێندراو، سەختی و ناڕەحەتییەکانی کاتی کۆچبەری، گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بیر و باوەڕی ئێزدییەکان و هێزی خۆپاراستن کە بەدەستی ژنانی ئێزدی لە شنگال پەرەی سەندوە خرابووە ڕوو.

هونەرمەندان ڕایانگەیاند، چیتر نایانەوێت لە تابلۆکانیاندا جینۆساید، ئازار و خەم وێنا بکەن، دەیانەوێت شنگالێکی ئارام و بێ جینۆساید کە ژن و منداڵ بە دڵخۆشی تیایدا بژین بکێشن.

هەروەها شێوەکارێک بەناوی ئیلهام کەلەش کە بە سێ تابلۆ بەشداری کردووە، ماوەی حەوت ساڵە ئەم کارە دەکات و تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ تابلۆی دروست کردووە و بەشداری لە پێشانگای جۆراوجۆری باشووردا کردووە. 

ئیلهام کەلەش

ئیلهام کەلەش سەبارەت بە بەشداریکردنی لە پێشانگاکەدا دەڵێت: ئامانجم ئەوەبوو ئەو ئازار و ناڕەحەتییانەکی کە ژنان و منداڵانی ئێزدی ڕووبەڕووی بوونەوە لە ڕێگەی تابلۆکانمەوە نیشانی بدەم، لە هەمووی زیاتر دەمەوێت یەکڕیزی ئێزدییەکان و بیر و باوەڕیان بۆ ئەوەی خاوەمداری لە بەهاکانی خۆمان بکەین.

ساڵانە بەشداری لە پێشانگاکانی شنگال دەکات

هەروەها کچێکی گەنج بە ناوی نیسا فەرخان کە بە دوو تابلۆ بەشداری کردوە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە دەستی بە وێنە کێشان کردووە و ساڵانە بەشداری لە پێشانگاکانی

نیسا فەرخان

شنگال دەکات، نیسا زۆرترین پانتایی بە شوێنە پیرۆزییەکانی بیر و باوەڕی ئێزدییەکان داوە، سەرەکیترین ئارەزووی ئەو ئەوەیە کە لە ڕێگەی هونەرەوە ئەو ئازار و مەینەتیانەی بەسەر ئێزدیەکاندا هاتووە، پیشانی جیهان بدات، هەروەها دەیەوێت لە پێشانگایەکی دیکەدا لەبری خەم و پەژارە خۆشی نیشان بدات.

دواشی لە هەموو ئێزدییەکان کرد، یەکڕیزی خۆیان بپارێزن.

 

دواشی لە هەموو ئێزدییەکان کرد، یەکڕیزی خۆیان بپارێزن.دواشی لە هەموو ئێزدییەکان کرد، یەکڕیزی خۆیان بپارێزن.هەر سەبارەت بە هەمان بابەت سەعیداش کە ژنێکی گەنجی خەڵکی خانەسۆرە، تەمەنی ١٩ ساڵە و بە سێ تابلۆ بەشداری پێشانگاکەی کردووە.

سەعیدا

گرنگی بە ئاوارەبوونی ئەوکاتەی جینۆسایدەکە، ئەو خیانەتەی کە لێیان کراوە و گۆڕە بەکۆمەڵەکان داوە.

ئەو شێوەکارە لە قسەکانیشیدا داوای لە هەموو جیهان کرد، دان بەو جینۆسایدانەدا بنێن کەبەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە و دواشی لە هەموو ئێزدییەکان کرد، یەکڕیزی خۆیان بپارێزن.

بـ. قـ

19 وێنە
1 / 19