بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتیی لە سنووری شارەدێی سیتەک و بازەگیر زانیاری بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوی کردەوە، لە سێ چالاکی جیاوازدا لە سنووری شارەدێی سیتەک و بازەگیر بە تۆمەتی زیادەڕەوی دوو هاووڵاتیی دەستگیر کران.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەدا دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (فلات)ـدا گیراوە.

هەروەها، پاش دەستگیرکردنی دوو کەسەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و ڕادەستی دادوەر کرا بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست.

ڤ.م

2 وێنە
1 / 2