بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو کەس لە سنووری گوندی بناویلە لە سنووری سیتەکی سەربە سلێمانی زانیاری بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن و زیانگەیاندن بە ژینگە دەستگیر کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و (١١) بۆری و (١) حەفارە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی پێویست.
ڤ.م
