پاسەوانی نیشتمانیی تونس، سەبارەت بە نقووم بوونی ١٥ کۆچبەر لە کەناراوەکانی جەرجیس لە باشووری تونس ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە کەناراوەکانی جەرجیس لە باشووری تونس ١٥ کۆچبەری نایاسایی لە دەریادا نقووم بوون، هەروەها تیمەکانمان توانیان تەرمی ١٢ کۆچبەریان بدۆزنەوە و گەڕان بەدوای تەرمی سێ کۆچبەری دیکەشدا بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەلەمەی کۆچبەران لە دووریی ١٤ میلەوە لە کەناراوەکانی جەرجیس لە باشووری وڵاتەوە نقووم بووە لە کۆی ئەو ١٥ کۆچبەرە تەنیا یەک کۆچبەریان ڕزگار کراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی سێ کەسەکەی دیکەدا.

ڤ.م