دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو هاووڵاتیی عەرەب لەکاتی مەلەکردندا لە زێی گەورە لە سنووری شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە زێی گەورە گەورە خنکان و تائێستا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز، دوو گەنجەکە بە ڕەگەز عەرەبن و لەکاتی مەلەکردندا خنکاون لەزێی گەورە لە شارۆچکەی خەبات، تائێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
وتیشی: تیمە جێگیرەکانی چاودێری و گەڕانی بەرگری شارستانی هەولێر بە دوای تەرمەکاندا دەگەڕێن و گەڕان بەردەوامە بەدوای ئەو تەرمانەدا.
هەربەپێی زانیارییەکانیش، دوو هاووڵاتییە عەرەبەکە بە ناوەکانی ئیسماعیل ڕەعد مەحموود لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ و ئەیوب تارق مەحموود لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٨ بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ١٩ کەس لە بەنداو و چەم و ڕووبارەکانی سنووری پارێزگای هەولێر خنکاون، کە چواریان لە بەنداوەکان و ١٥ کەسی دیکەشیان لە چەم و ڕووبارەکان خنکاون.
س. ع
