زیا زەیدی پەرلەمانتارى عێراق سەبارەت بە وادەى گەیشتنى پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە پەرلەمان و گرووپەچەکدارەکانى دەرەوەى حەشد، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیارى نوێی خستەڕوو.

زەیدی ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای خزمەت و خانەنشینیی تایبەت بە حەشدی شەعبی بە یەکێک لە پڕۆژەیاسا گرنگەکان دادەنرێت،  پەرلەمان کار دەکات بۆ خوێندنەوە و پەسەندکردنی لە سەردەمی داهاتوودا.

ئاماژەى بەوەشکرد، حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی ئەمنییە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا و یاسای تایبەت بە خۆی هەیە،  داوای لەو گرووپە چەکدارانەی کرد، کە لە ناو حەشدی شەعبیدا نین، چەکەکانیان ڕادەست بکەن، و پێویستە هەمووان لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بن.

جێگەى ئاماژەیە، لە خولی ڕابردووى پەرلەمان چەند جارێک پرۆژەیاساکە چووە پەرلەمان بۆ ئەوەى گفتۆى لەسەر بکرێت و دەنگى لەسەر بدرێت، بەڵام بە فشارى ئەمریکا پرۆژەیاساکە ڕاگیرا.

هـ.ئ