دوای ئەوەی ئەمڕۆ، هێرشکراوە سەر نوسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی مەزڵوم عەبدی هاتووە، پشتگیریی خۆمان بۆ حکومەت و گەلی باشووری کوردستان دووپات دەکەینەوە و هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەری ئاژانسی پاراستن ئیدانە دەکەین.
وتیشی: ئەو هێرشانە قبوڵنەکراوە و نائەخلاقییە و هێرشکردنە بۆ سەر ئیرادەی گەلی باشوور، کە بەشێکی سەرەکییە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ دژەتێرۆری کوردستان (پەدەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیان لە پیرمام بۆردومان کردووە.
س. ع
