سكۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنى گەمارۆیی دارایی توندی واشنتۆن بۆ سەر تاران و فشارەکانیان بۆ لاوازکردنى تەواوەتى ئێران، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

سكۆت بێسێنت ڕایگەیاند، واشنتن گەمارۆیی دارایی بەربڵاو و سەخت بۆ سەر ئێران دەستپێدەکات، هەنگاوەکانی ئەمریکا ئامانجیان بلۆککردنى تەواوی ڕێگە ئابوورییەکانە لەبەردەم ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندییان بە تارانەوە بەستراوەتەوە.

بێسێنت هۆشدارى توندى داوەتە ئەو وڵاتەى کە ببنە شادەماری دارایی بۆ ئێران، هەروەها هەر کردەوەیەکی سەربازی دژی هێزەکانی ئەمریکا یان وڵاتانی کەنداو، بەرپەرچدانەوەیەکی ڕاستەوخۆ و یەکلاکەرەوەی لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوە بەدوادا دێت.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە، ڕێککارانەى واشنتۆن بەرامبەر تاران تووڕەیی ئێرانی لێکەوتووەتەوە و تاران هۆشداری داوەتە ئەو وڵاتانەی بەشداری لەم گەمارۆیەدا دەکەن.

هـ.ئ