له ساڵى ٢٠١٤ بەدواوە، حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێمی کوردستان مووچەی مووچەخۆران لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە، ئەوەش بارگرنی خستووەتە سەر ژیانی خەڵکی، لەوبارەیەشەوە مووچەخۆرانی هەڵەبجە سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەکانیان و خراپی دۆخی ژیانیان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

شه‌هێن ئه‌حمه‌د، ژنێكى مووچه‌خۆره بە ڕۆژنیوزی وت: موچه ئه‌گه‌ر له‌كاتى خۆیشیدا بدرێت، ئەوسا به‌بژى و مه‌مره ژیانى پێ به‌ڕێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام به دوو مانگ جارێك موچه‌یه‌ك ده‌درێت، ئه‌وە ژیان نییه خه‌ڵك ده‌یكات، له‌م هاوینە گه‌رمه‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به ٢٨٠ هه‌زار دیناره، له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى سه‌رمادا نرخه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى دیكه گران ده‌بێت، ئیتر ژیان چۆن ده‌كرێت به‌م هه‌موو قه‌یرانه‌وه.
ئه‌و ژنه له‌قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌شكرد، منداڵێكى نه‌خۆشم هه‌یه مانگانه ٣٠٠ هه‌زار دەدەم بە پێداویستی و ده‌رمان بۆى، ئیتر موچه به‌شى چی بكات، ئه‌م موچه‌ش ئێستا كه وه‌ریده‌گرم ده‌بێت بیده‌مه‌وه به قه‌رزى ماركێت و حه‌پ و ده‌رمان، تا ئێواره ١٠٠ هه‌زارم بۆ نامێنێته‌وه، ئیتر چۆن ژیان به‌ڕێ بكه‌ین.

هەروەها ئارام محه‌مه‌د، موچه خۆرێكى دیكه‌یه ئاماژەی بەوەکرد، ژیان و گوزه‌رانى موچه‌خۆر هه‌مووى به‌جارێك خراپه، زۆربه‌ى خه‌ڵك كرێچیه دواى ٥٥ ڕۆژ وه‌رگرتنى موچه هه‌مووى ده‌درێت به قه‌رز و پاره‌ى حه‌پ و ده‌رمان، ئێستاش نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان ده‌رمانى تێدا نه‌ماوه، خه‌ڵك هه‌مووى ده‌بێت ڕوو له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان بكات، ئه‌و ده‌رمانانه‌ى دكتۆر ده‌ینوسێت نه‌خۆش به ناچارى له ده‌ره‌وه ده‌یكڕێت، ئه‌وه‌ش بارگرانیه‌كه له‌سه‌ر شانى هاووڵاتییان و موچه‌كه‌ى به‌شى ژیانكردنى ئاسایی ناكات.

پاشان، مه‌حبوبه ئه‌حمه‌د، ژنێكى دیكه‌ى موچه خۆره وتى: ئه‌و موچه‌ى وه‌ریده‌گرین هه‌مووى ده‌ده‌ینه‌وه به‌هه‌قى قه‌رزدا و هیچمان بۆ نامێێنه‌ته‌وه، خۆم كچێكم نه‌خۆشه حه‌پ و ده‌رمانى بۆ ده‌كڕین، به‌شێكى زۆرى موچه‌كه‌م بۆ خه‌رجى نه‌خۆشى ئه‌و كچه‌مه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موچه‌كه له‌كاتى خۆیدا بدرێت پێداویستى خۆمانى پێ دابین دەکەین، خه‌ڵك به ته‌واوى هیلاك و بێزار بووه، له‌كاتى خۆیدا موچه بدرێت كه‌س پێویستى به‌هیچ شتێك نابێت.
ئه‌و ژنه له‌قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ژیانى خه‌ڵك زۆر ناخۆش و ناڕه‌حه‌ته، گه‌نج بێكاره ده‌سوڕێته‌وه، مامۆستاى زانكۆ كرێكارى ده‌كات، ته‌واو خه‌ڵك بێزاربووه به‌ده‌ست هات و نه‌هاتنى موچه‌وه، گه‌نج بۆیه ده‌ڕوات بۆ ئه‌ورووپا بێزار بووه، ئه‌گینا كێ حه‌ز ده‌كات وڵاتى خۆى به‌جێ بهێڵێت، شیرازه‌ى خێزانیش به‌هۆى نه‌هاتنى موچه‌وه به ته‌واوه‌تى تێكچووه، ئه‌گه‌ر له‌كاتى خۆیدا موچه‌كه بده‌ن، هه‌موو كه‌س له ماڵى خۆیدا ده‌ژى به‌بێ كێشه و گرفت.
س. ع
