ئەمڕۆ، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا، سەبارەت بە دۆخ و گوزەرانی خەڵکی غەزە زانیاری بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە غەزە ڕووخانی باڵەخانە، ماڵەکان و شەپۆلەکانی کۆچبەری بەردەوامن، ٩٤٪ـی دانیشتووانەکەیشی بێبەشن لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان.
هەروەها وتیشی: لە هەر پێنج خێزانێک کە لە کەمپەکاندا دەژین، چواریان لە ئاستێکی مەترسیداری برسێتیدان، کەمبوونەوەی سووتەمەنی، وزە و پێداویستییە سەرەتاییەکان، دەرفەتی خەڵکیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خواردن و ئاو سنووردار کردووە.
س. ع
