فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە پارێزگای حەسەکە بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی شەهیدی هێزەکانی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو شەهیدانە بەهەیبەتترین داستانی قارەمانێتی و بەرخۆدانیان نووسیووە، تا دوا هەناسەیان بەرامبەر سەختییەکان وەستاونەوە، گیانی پاکیان بەخت کرد لە پێناو خواستەکانی گەلەکەمان بۆ ئازادی و شکۆ و بۆ هەموو جیهان سەلماندوویانە کە ئیرادەی بەرخۆدانی ناشکێنرێت.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنیدا ڕێبازی شەرەفمەندانەیان بگرنە بەر.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی شەهیدانی خستەڕوو کە پێکهاتوون لە، بەرفین کۆبانێ، ڕوهەیڤ شەڕڤان، زیلان ڕۆژگەر، ئەرداڵ شاهین، ڕەشید سیپان، ڕۆهەندا جاسور، وەتین فورات و ئینتیقام ئامانۆس، کە لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢٦ لە شێخ مەقسوود شەهید بوون.

 

بـ. قـ