ئەمڕۆ لە کارگەی کلتوری شاری سلێمانی، بە پاڵپشتیی چەتری کلتوری سلێمانی نمایشی شانۆیی پیانۆ دەستی پێکرد و دەرهێنەری شانۆکەش قسە بۆ ڕۆژنیوز دەکات.
شوان کەریم دەرهێنەر شانۆی پیانۆ بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: شانۆی پیانۆ نزیکەی دووساڵە کاری تێدا دەکەین، کە باس لە کۆمەڵێک تەوەر و چیرۆک دەکات هەڵەتێگەشتن هەیە لە بابەتەکان، بۆ زۆر گرنگە بینەر خۆی بێت سەیری چیرۆکەکە بکات.
وتیشی: بۆ ئەوەی گرنگە شانۆ هەبێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی هۆشیارمان هەبێت، دەبێت بە بەردەوامی چالاکی هونەری هەبێت.
سەبارەت بە کەمی شانۆ لە هەرێمی کوردستان شوان کەریم ڕوونیکردەوە، دەبێت ڕەخنە لە حکومەت و وەزارەتی ڕۆشنبیری بگیرێت، بەشێکیتر پەیوەندی بە کەمتەرخەمی دەرهێنەر و شانۆکار هەیە، هەروەها تائیستا وابڕیارە ماوەی دەڕۆژ شانۆکە نمائیشبکرێت بەپیی پێشوازی هاوڵاتیان بڕیار دەدەین درێژبکریتەوە
جێگای ئاماژەیە شانۆی پیانۆ باس لە دۆخی قەیرانی سیاسی، ئابووری و سەروەر نەبوونی دادگا و پێشێلکردنی مافی کرێکار لەلایەن خاوەن کار، هەروەها باسی لە پێکەوە ژیانی گەلان کرد لە هەرێمەی کوردستان، ئازادی ژن کە سنوردارکراوە.
هـ.ح
