هەرچەندە خاکی کوردستان خاکێکی بە پیتە بۆ بەرهەم هێنانی کشتوکاڵ و بەرهەمە ناوخۆیەکان، بەڵام نەتوانراوە وەک پێویست هاوکاری جوتیاران لە بەرهەم هێنانی بەرهەمێکی تەندروست و بێ زیان بکرێت، بەتایبەت لەبەرهەم هێنانی کەرەستە کیمیایەکان و پەینی سرووستی ناوخۆیی، لەو بارەیەوە شارەزایانی کشت و کاڵ و جوتیاران بۆ ڕۆژنیوز دەوێن .

بیلال مەحمود

بیلال مەحمود جوتیار و خاوەنی کێڵگەی پەتاتەیە و دەڵێت: هەرچەندە شەڕو ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە کاریگەری لەسەر هەناردە کردنی پێداویستی  کەرتی کشتوکاڵ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە نێوخۆی هەرێمدا نەتواندراوە  بۆ کەمکردنەوەی باری سەرشانی جوتیاران  گرنگی بە پێداویستی و بەرهەمهێنانی ئەو کەرەستانە بدرێت کە بۆ جوتیاران پێوستن وەک پەینی سروشتی و دەرمانی کوالێتی باش گرفتی بۆ جواتیاران دروستکردووە.

ئەو جوتیارە داوشدەکات لە نێوخۆدا گرنگی بە بەرهەم هێنانی پێداویستی جوتیاران بدرێت و کۆمپانیاکان هەڵسن بە دروستکردنی ئەو کەرەستانەی بۆ جوتیاران پێوستن، لەبری ئەوەی باجێکی زۆر بێتە سەرمان و پارەکەشمان بۆ دەرەوەی کوردستان بێت بەرهەمەکان لەناو خۆمانە ساخبێتەوە.

بیلال مەحمود باس لەوەشدەکات، ئەوەندەی بیر لە لایەنی بازرگانی دەکرێتەوە ئەوەندە بیر لە لایەنی تەندرووستی ناکرێتەوە ئەمەش دەسەڵاتداران لێی بەرپرسیارن، ئێمە دەمانەوێت کەرەستەکانمان ئۆرگانی بێت و کەمتر لەسەرمان بکەوێت لەهەمان کاتدا بۆهاوڵاتیان تەندروستبێت.

شاروخ محمەد

شاروخ محمەد، ئەندازیاری ڕاوێشکاری ئابووری سامانی ئاژەڵە و دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان کەرتی کشتووکاڵ بەرەوپێش چوونێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، لەبەرامبەر ئەمەشدا بەشێک لەو هاوکاری و پاڵپشتیانە کە لە ئاستێکی زۆر باشدا نییە بارگرانی بۆ جوتیاران درووستکردوە، بریتیە لە نرخی بەرزبوونەوەی  کاڵا و پێویستیەکان بۆ کشتووکاڵ کردن، بەهۆی جەنگ و ناکۆکیەکان رێژەیەکی بەرچاو هەڵئاوسان لە نرخی پەینەکان و جۆرێک لە کاریگەری ئابووری نەرێنی لەسەریان درووست بووە.

وتیشی: گرنگە هەنگاو بۆ بە خۆماڵی کردنی پەینی سرووشتی لە بەدیلی پەینە کیمیاییەکان بنێین ، لە بەرامبەر ئەمەش دروستکردنی سەرچاوەیەکە بۆ ئەوەی جوتیاران بە ئاسانی دەستیان پێبگات کە ئەمە وا دەکات هیچ شەڕوناکۆکیەک وەک ئەم بەروودۆخەی ئێستا کار لە جوتیاران و بەرهەمەکانی ناوخۆیی ناکات، لە هەمانکاتدا وەبەرهێنانی ناوخۆیی جارێکیتر دەکرێتەوە بە بەهایەکی تری ئابووری بۆ ناوخۆ، کە داهاتەکەی لە گییرفانی هاووڵاتییەک بۆ گیرفانی هاووڵاتییەکی دیکە دەگوازرێتەوە.

ئەو ئەندازیارە جەختیش لەوە دەکاتەوە کە خزمەتکردن بە خاک و ژینگەی کوردستان و پاراستنیان لە پیسبوون بە کەرەستە کیمیاییەکان زۆر گرنگە، چونکە کوردستان خاوەن خاکێکی بەپیتە زۆر بەکارهێنانی ماددە کیمیایەکان و بەکارهێنانی قڕکەرەکان لە ڕووی زانستییەوە خاک هیلاک دەکات، کە کاریگەری لەسەر  کەمبوونەوەی بەرهەمی جوتیاران دەبێت.

موسلیم سلێمان

موسلیم سلێمان پسپۆڕی خاک و ئاو بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: خۆشبەختانە لەم چەند ساڵەدا کۆمپانیا و ئەندازیارە کشتووکاڵەکان چاویان لەسەر ئەوەیە کە جوتیاران هانبدەن بۆ ئەوەی ڕووبکەنە بەکارهێنانی پەینە کیمیایە سروشتیەکان و ماددە قڕکەرە کشتووکاڵییە سروشتیەکان ئەمەش لە پێناو بەرهەمێکی پاک و سروشتی، چونکە خاک و کەرەستەی تەندرووست کاریگەری لەسەر تام و بۆن و ڕەنگی بەرهەمەکان هەیە، دەبێت کار بۆ ئەوەبکەین کە چۆن بەرهەمەکانمان بیگەیەنینە ئاستێکی بەرز لە هەمانکاتدا خاکێکی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو جێدەهێڵین.

هاوکات جووتیار خالید جێگری بەڕێوبەری گشتی کشتووکاڵی سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت: هەرێمی کوردستان زەوییەکی زۆر باشی بۆ کشتووکاڵی هەیە، ئێمە بەهەردوو کەرتی ڕووەکی و ئاژەڵی وەک وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەک بەڕێوبەرایەتی گشتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پشتگیری جووتیاران دەکەین لە هەردوو کەرتەکەدا.

وتیشی: لە ئێستادا حکومەتی هەرێم لە هەوڵی ئەوەدان کە کار لەسەر هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی بکات بۆ دارەوەی وڵات کە ئەمەش دەستکەوتێکی زۆر باشە، لە هەوڵی ئەوەداین کە بەرهەمەکانمان بە شێوەیەکی زۆر باش بکەینە بەردەست هاووڵاتییانمان.

جووتیار خالید

ئ پ