ئەمڕۆ، لە ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، لە دووهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو ژنە ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین پانێلی پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس و بەهێزکردنی کۆدەنگی نێوانیان بەڕێودەچێت.
هەریەک لە پانێڵستان پارێزەر پەیمان عیزەدین، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ سارا قادر و ڕۆژنامەنووس سنوور ڕەحمان لە پانێلەکەدا تیشک دەخەنە سەر ڕۆڵی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە دەزگا رەگەیاندنەکانی باشووری کوردستان، چارەسەر و کێشە و گرفتەکانیان لە ڕووی یاساییەوە.
پانێڵەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ڕۆژنامەنووس، خانەوادەی شەهید هێرۆ بەهادین و هاوڕێ و ڕێهەڤالانی هەر دوو ڕۆژنامەنووسی شەهید، دەستی پێکرد.
ب. جـ
