وەزارەتی بەرگری پۆڵەندا، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکردنی شەڕ و درووستكردنی پێگه‌ی به‌رگری له‌سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و بیلاڕووسیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، وڵاته‌كه‌مان خۆی بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ ئاماده‌ ده‌كات و هه‌مو كارێكیش ‌له ‌بواری وزه‌، ژێرخانی ئابووری و دواجاریش له‌ بواری سه‌ربازیدا ئه‌نجام دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا پێگەی بەرگری لەسەر سنوورەکانی ڕووسیا و بیلاڕووسیا دروست دەکەین و ئامادەکاری تەواو دەکەین لەو ڕووەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێمه‌ سوپا دروست ده‌كه‌ین، نه‌ک بۆ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئۆپه‌راسیۆنی به‌رگری نیشتیمانی له‌ بارودۆخێكی زۆر ناله‌باردا ئه‌نجام بده‌ین و ده‌بێت هه‌موو ئامرازه‌كانیشمان هه‌بێت.

جێگەی باسە، پڕۆژەی (قەڵغانی ڕۆژهەڵات) لە ١٨ـی ئایاری ٢٠٢٤ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پۆڵەنداوە ڕاگەیاندرا و کارەکانی دەستی پێکرد، ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە بەرگری پێشوەختە و دەستبەجێیە لە دژی ھەڕەشە ئەگەرییەکانی ڕووسیا و بیلاڕووسیا، بە تایبەتی دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیا.

ڤ.م