لە هەرێمی کوردستان پرسی کوالێتی بەنزین دەمێک ساڵە بۆچوونی جیاواز و ناڕەزایەتی درووست کردوە، بەتایبەتى ئەمساڵ چەندین ئۆتۆمبێل بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەوە سووتاون و بە سەدانیش خراپ بوون، فیتەرەکانی چاککردنی ئۆتۆمبێل بە بەڵگەوە هۆکاری خراپبوونی ئۆتۆمبێلەکان بەهۆی بەنزینی خراپەوە دەسەلمێنن.
لە دوو رۆژی ڕابردووش‌دا لە شاری سلێمانی دوو ڕووداوی گەورەی تەقینەوەی تانکی بەنزین ڕوویانداوە، کە بەشێک لە لێکۆڵینەوە سەرەتاکان هۆکارەکەی بۆ خراپی کوالێتی بەنزینەکە دەگەڕێننەوە، ئەگەرچی تا ئێستا لێکۆڵینەوەی کۆتایی و یەکلاکەرەوە ئەنجام نەدراوە، جا پسپۆڕانی بواری ژینگە مەترسییەکى گەورەی خراپی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکەن و دەڵێن هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجەیە.

د.سه‌حه‌ر حسێن، مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕى ژینگه و فیسۆلۆجى، بۆ ڕۆژنیوز وتى: به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هۆكارێكه بۆ پیسبوونى ژینگه، كاتێك ده‌ڕواته ناو بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌كانمان له‌كاتى سوتاندنیدا گازى گۆگرد ده‌ركات، ئه‌و گازه‌ش ده‌ڕواته ناو به‌رگه هه‌واوه، له‌گه‌ڵ ئاوێته‌كانى دیكه‌ى كه‌شوهه‌وادا تێكه‌ڵ ده‌بێت، ده‌بێته هۆى پیسبوونى كه‌شوهه‌وا.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ ئاماژەی بەوە کرد، به‌نزینێك پیس بێت و به‌ته‌واوه‌تى ناسوتێت، ڕێژه‌ى ئۆكتانى نزمه، مادده‌ى دوكه‌ڵ و گازى دوانه ئۆكسیدى كاربۆن و گۆگرد ده‌كاته ناو هه‌واوه، ئه‌و گۆگرده‌ى له بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌كان ده‌رده‌چێت و ده‌ڕواته ناو هه‌واوه گه‌رما قه‌تیس ده‌كات نایه‌ڵێت هه‌وا ده‌ربچێت، ئه‌وه‌ش هۆكارێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا دروست بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه كه‌هه‌ست به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر گه‌رما ده‌كه‌ین.
د. سەحەر حەسەن وتیشی: كاتێك ئه‌و گازانه له‌ناو دوكه‌ڵى ئۆتۆمبێله‌كانمان ده‌چێته ناو هه‌واو دار و ده‌ره‌خته‌كان تواناى ئه‌وه‌یان نییه ئه‌و هه‌موو ژینگه پاك بكه‌نه‌وه، له‌و هه‌موو گازانه‌ى هه‌یه، ئه‌و ڕێژه زۆره‌شى ده‌مێنێته‌وه گازه گه‌رم خانه‌یییه‌كان دروستده‌كات، ئه‌و گۆگرده‌شى ده‌مێنێته‌وه له‌ناو هه‌وادا له‌گه‌ڵ شێى هه‌وادا تێكه‌ڵ ده‌بێت بارانى ترش دروست ده‌كات، دواجار ئه‌و بارانه‌ش خاك و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و زنجیره‌ى خۆراكیمان هه‌مووى ژه‌هراوى ده‌كات.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ڕوونیکردەوە، ئه‌و دوو كه‌ڵه ڕه‌شه‌ى هه‌ر به‌هۆى به‌نزینى پیسه‌وه ده‌چێته به‌رگه هه‌وا، ڕێژه‌ى زۆرى قورقوشمى تێدایه، ئه‌وه‌ش كێشه بۆ هه‌ناسه‌دانمان دروستده‌كات، یه‌كێك ده‌بێت له‌هۆكاره‌كانى توشبوون به شێرپه‌نجه، ئه‌وانه‌ش هه‌مووى هۆكاره‌كه‌ى به‌نزینى پیسه كه ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانى هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كى زۆر بڵاوه.

هاکات سان ساراڤان، لێکۆڵەری ژینگە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بەنزینەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرهەم دەهێنرێت، بەپێی ستانداری جیهانیی ژینگە پڕە لە ڕەساس کە ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ژینگەی هەموو شارەکان هەیە، لە کاتێکدا ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا بەپێی یاسا بەنزینی ڕەساس قەدەغەکراوە و نافرۆشرێت، بەڵام بەداخەوە لێرە بەرهەمدەهێنرێت و بەکاریشدەهێنرێت، یەکەم کاریگەریی ئەوەیە کە هۆکارێکی گەورەیە بۆ نەخۆشییە درێژخایەن و مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجە، ئەمە بێجگە لە ماددەکانی دیکە.
وتیشی: ئۆتۆمبێلەکانی لێرە زۆرینەیان هیچ فلتەرێکیان نییە کە گۆڕانکاری لە گازی یەکەم ئۆکسیددا بکات بۆ دووەم ئۆکسید، چونکە یەکەم ئۆکسید ماددەیەکی تەواو ژەهراوییە کە دەچێتە لووت، قورگ و هەناسەی خەڵکەوە، لەوە مەترسیدارتر ئۆتۆمبێلی گازوایلە کە لەو بەنزینە خراپترە، ئۆتۆمبێل هەیە دووکەڵێکی ڕەشی لێوە دێت و لە هەر ٨ لیترێک گازوایلدا ڕەنگە زیاتر لە کیلۆگرامێک دووەم ئۆکسید بەرهەمبهێنێت.
ئ پ
