هەرێم قادر
گوندى عاوه‌ڵان كه ده‌كه‌وێته چه‌مى شلێر، سەر بە شارەدێی گەرمک لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن ناوچەیە‌كى دارستان چڕه، به‌گوێز ئازا به‌ناوبانگه، دارگوێزێکی بەتەمەن هەیە کە بەپێی وتەى خەڵکی ناوچەکە تەمەنی ٣٠٠ ساڵە و بە"گوێزه گه‌ڵبازه" ناوی دەرکردوە.
لەناو ئەو دارستانەدا سەدان داری دیکە هەیە کە تەمەنیان ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ساڵی تێپەڕاندووە کە تائێستا پارێزراون و ماونەته‌وه، به‌ڵام "گوێزه گه‌ڵبازه" گه‌وره‌ترین دارى سنووره‌كه‌یه و ٣٠٠ ساڵ تەمەنییەتی.

یوسف ئه‌حمه‌د، هاووڵاتییه‌كى سنووره‌كه‌یه بۆ ڕۆژنیوز وتى: ئه‌وه‌ى ئێمه بزانین له‌بیره‌وه‌رى هیچ كه‌سێكدا نییه له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستادا بزانێت ته‌مه‌نى ئه‌م دار گوێزه چه‌نێكه به‌هۆى گه‌وره‌ى و ته‌مه‌ن زۆرى داره‌كه‌وه، خه‌ڵك به پشتاوپشت ده‌یگێڕنه‌وه، ئه‌م دار گوێزه هه‌ربوونى هه‌بووه به گه‌وره‌یی، تا ئێستاش به‌رهه‌مێكى باشى هه‌یه و قەدەکەشی ١٠ مەتر و نیوە.
باسى له‌وه‌شكرد، چه‌مى شلێر به دارى گوێز به‌ناوبانگه، به‌ڵام دارى گه‌وره‌ى به‌مجۆره‌ى تێدا نییه و نه‌مان بیستووه كه هه‌بێت، ئه‌وه‌ش وه‌فادارى خه‌ڵكه‌كه‌یه بۆ ژینگه و دارستانى ناوچه‌كان، ئه‌م دار گوێزه به‌و ته‌مه‌نه گه‌وره‌یه هه‌ر ماوه‌ته‌وه ئه‌گینا ڕه‌نگه به سووتاندن یان ڕێگاوبان چاكردن كۆتایى پێبهاتایه، به‌ڵام ئه‌مه ژینگه‌دۆستی و خۆشه‌ویستییه بۆ داره‌كه كه تائێستاش به‌روبوومى هه‌یه.

سۆران ساڵح، هاووڵاتییەکی گوندى عاوه‌ڵانه و چیرۆك و ته‌مه‌نى داره‌كه‌ى به‌مجۆره بۆ ڕۆژنیوز گێڕایه‌وە: خه‌ڵكى گونده‌كه‌مان به‌م دار گوێزه ده‌ڵێن گوێزه گه‌ڵبازه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌ستوورى بنى داره‌كه‌وه‌یه وه‌ك باز زه‌وییه‌كه‌ى گرتووە و به به‌هێزى ماوه‌ته‌وه، لاى خه‌ڵكى گونده‌كه زۆر خۆشه‌ویسته و دیمه‌نێكى جوانى هه‌یه له‌ناو گونده‌كه‌ماندا.
وتیشی: له‌باو باپیرانى ئێمه‌وه ئه‌م داره هه‌ر بوونى هه‌یه، نازانین ته‌مه‌نه‌كه‌ى چه‌ند ساڵ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه ته‌مه‌نى له ٣٠٠ ساڵ زیاتر بێت، ساڵێكیش به‌هۆى به‌فره‌وه یه‌ك په‌لى شكایه‌وه و پڕى یه‌ك ئۆتۆمبێلى گه‌وره دارى پێوه‌بوو، به‌رێكى زۆر باشیشى هه‌یه لە ئێستادا.
ئەو هاووڵاتییە ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داره‌كه هى دوو ماڵه، ساڵانه گوێزه‌كه‌ى ده‌به‌ن بۆ خۆیان به‌رهه‌مێكى زۆرباشى هه‌یه.
ئ پ
