ناوەندى هەواڵەکان
مەسعود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە بەرهەمهێنانى چەکى ئەتۆم و ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ ئەمیندارى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ میدیاکان زانیارى نوێی خستەڕوو.
پزیشكیان وتی: دەستدرێژییە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان بۆ سەر ئێران پێچەوانەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و دەگاتە ئاستی تاوانی جەنگ، تاران لە مێزی دانوستان نەکشاوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەزموونەکانی پێشووەوە بێبڕوایی بەرامبەر ئەمریکا سارد بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا دەدات، ڕێگە بە گوشارە دەرەکییەکان نادات ناچاری بکەن بۆ خۆبەدەستەوەدان، تاران کار بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی کەنداو و چارەسەرکردنی کێشە هەرێمییەکان دەکات، لە ڕێگەی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکەوە و بەبێ دەستوەردانی دەرەکی.
باسی لەوەش کرد، کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی ژمارەیەک لە کێشەکان، جەختیشی لەسەر توانای وڵاتانی ناوچەکە کردەوە بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان بە دەستی خۆیان.
لە کۆتایدا وتى: ئێران هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتییانە دەدات، ئامانجمان بەرهەمهێنان یان بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم نییە،جەختیشی لەسەر دەستگرتنی تاران بە سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاکی و تواناکانی کردەوە.
هـ.ئ
