ئیلۆن ماسک سەرۆکی کۆمپانیای "سپەیس ئێکست" سەبارەت بە بەرزبوونەوەى قەرزەکانى سەر ئەمریکا و کاریگەرییە نەرێنییەکانى لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

 ماسک ڕایگەیاند، قەرزی گشتیی ئەمریکا تا ساڵی ٢٠٣٠ دەگاتە ٥٠ تریلیۆن دۆلار، کە ئەوەش ئەو خاڵەیە کە هەموو شتێک وەکو  دۆزەخى لێ دێت و کارەسات  ڕوودەدات.

قەرزی گشتیی ئەمریکا ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردووە و گەیشتووەتە ٤٠ تریلیۆن دۆلار، کە زیاتر لە ٢٠ تریلیۆن دۆلاری لە ماوەی کەمتر لە ١٠ ساڵدا زیادی کردووە.

پەیمانگای "پیتەرسن" بۆ ئابووریی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، قەرزی گشتیی ئەمریکا لە ماوەی ٦ ساڵدا بگاتە ٥٠ تریلیۆن دۆلار، مەگەر وڵاتەکە چاکسازی لە خەرجییەکان یان باجەکاندا ئەنجام بدات.

 

هـ.ئ