محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانى ئێران هەر بە گەیشتنی بە عێراق بۆ ڕۆژنامەنووسان ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو، هاوکات جەختی لەسەر هاریکاری وڵاتانی ئیسلامی کردەوە.
قالیباف ڕایگەیاند، عێراق دەوڵەتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و سەردانەکەمان بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە بەبێ دەستوەردانی دەرەکی.
ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتانی ئیسلامی لە ناوچەکەدا پێویستیان بە فراوانکردنی بواری هاوکاری و درووستکردنی پەیوەندیی قووڵ و بەردەوام هەیە، ئێران لەم بوارەدا هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ.
سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە کۆتاییدا باسی لەوەشکرد، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەت کۆدەبێتەوە.
جێگەى ئاماژەیە، بەیانى ئەمڕۆ محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانى ئێران گەیشتە بەغدادى پایتەخت و لەلایەن عەدنان فەیحان جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق پێشوازى لێکرا، بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانى دیکەى عێراقی کۆببێتەوە.
هـ.ئ
