ئەمڕۆ، ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی پەیامێکی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بڵاوکردەوە، سەبارەت بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی ئێران.

قالیباف ڕایگەیاندووە، چەندین پەیاممان لە وڵاتانی دراوسێوە پێگەیشتووە، سەبارەت بە ڕێکخستنی نوێی هاوکاریی ئەمنی و ئابووری لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران باسیلەوەشکرد، ئەمریکا ئاسایشی هەریەک وڵاتە هاوپەیمانەکانی، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل خستۆتە مەترسیەوە.

هەروەها جەختی لە جێبەجێکردنی میکانیزمێکی گشتگیر کردووەتەوە، کە بەڕاستی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە بەدی بهێنێت.

س. ع