بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "الطاقة" کە بارەگاکەی لە واشنتۆنە، ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر حکومەتی عێراقی زیادکردووە.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە، گازی ئێران نزیکەی ٣٠٪ بۆ ٤٠٪ی پێداویستیی ناوخۆیی پڕدەکاتەوە و لە ئەگەری پچڕانیدا، دەبێتە هۆی لەدەستدانی نزیکەی هەشت هەزار مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی کارەبا، لە بەرامبەردا، بەغدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەبێ بەدیلی خێرا، دۆخەکە دەبێتە قەیرانێکی گەورە.
هەروەها جەختکراوەتەوە، کێشەی کارەبا لە عێراق تەنها لە گازی ئێراندا کورت نابێتەوە، بەڵکو قەیرانەکە ڕیشەیی و قووڵە؛ بە جۆرێک کە لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لەوپەڕیدا تەنها ١٦ بۆ ١٧ هەزار مێگاواتە، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا لە ٥٥ هەزار مێگاوات تێدەپەڕێت.
وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕاگرتنی گازی ئێران ئێستا تەنها پرسێکی سیاسی یان بازرگانی نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ مانەوەی خودی سیستەمی کارەبا لە وڵاتەکەدا.
ئـ.ع
