پێش ھێرشەکان، ڕێبەری گەلی کورد ھۆشداریی دا بوو بە پەکەکە و داوای لێ کردبوون، کە ئێزدییەکان بپارێزن، لەسەر ئەم ھۆشدارییە، سەرەتا گرووپێک کە لە ١٢ گەریلا پێکھاتبوون، نێردران، بەڵام پەدەکە کەمینی بۆ ئەم گەریلایانە دانابوو و سێ کەسی لەوان بە دیل گرتبوو، گەریلاکانی تر خۆیان گەیاندە چیاکەی شنگال و لەوێ جێگیر بوون، کاتێک داعش ھێرشی کرد و پێشمەرگە پشتیان لە شنگال کرد، ئەم کۆمەڵە گەریلایە دەستوەردانیان کرد؛ ھەم ڕێگەیان لە داعش گرت و ھەم خەڵکی ئێزدیش کە لە چیادا بوون، پاراست.
ئەوان ھەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی ئێزدییەکان بە سەلامەتی دەرباز ببن بۆ ڕۆژئاوا، هەر لەگەڵ هێرشەکەدا سەدان گەریلای هەپەگە و یەژا ستار بە هاواری شنگالەوە چوون، لە لای ڕۆژئاواشەوە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە ئەمنیەت و سەلامەتیی ڕێڕەوی مرۆیی ڕزگارکردنیان خستە سەر شان خۆیان؛ چوونە چیای شنگال و بە ھانای پێداویستییە بەپەلەکانی ژنان، منداڵان و پیرەکانەوە چوون، بەم بەرخۆدانە گەلی ئێزدی لە کۆمەڵکوژییەکی گەورەتر ڕزگار کرا.
کاتێک داعش ھێرشی کردە سەر شنگال، ھەزاران ئێزدیی کوشت و لە گۆڕی بە کۆمەڵدا بە خاکی سپاردن، ھەزاران ئێزدییش کە زۆرینەیان ژن و منداڵان بوون، ڕفاند و کچ و ژنانی ئێزدییان لە بازاڕەکاندا فرۆشت و پێشکەشی پیاوانیان کردن، ئەم دۆخە بۆ ھەموو مرۆڤایەتی شەرمەزارییەکی گەورەیە، لەم ھێرشی قڕکردنەی سەر ئێزدییەکاندا، پێش ھەموو شتێک وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پاشان سەرجەم جیھان بەرپرسن، پەدەکە و عێراقیش بە شێوەیەکی تایبەت بەرپرسن، ھەروەھا ئەوان تاوانبارن.
مرۆڤایەتی ھەر وەکو چۆن بینی کێ بەرپرسیارە و کێ تاوانبارە، بە ھەمان شێوەش بینی کە کام ھێزانە بە فیداکارییەکی گەورە ئێزدییەکانیان پاراست، لەم ڕووداوەدا بینرا کە پەکەکە چ جۆرە ڕێکخستنێکە، ھێزەکانی گەریلا بە ھەموو بوونی خۆیانەوە ڕوویان کردە شنگال و سەدان کەس لەوان لە ماوەیەکی کورتدا خۆیان گەیاندە چیای شنگال، گەریلاکان خاڵە ستراتیژییەکانی شنگالیان گرت و ڕێگەیان لە پێشڕەویی داعش گرت.
لەم پرۆسەیەدا داعش لە ھەمان کاتدا ڕووی کردە هەولێریش، لە بەرانبەر ئەم ھێرشەی داعیشدا دیسان گرووپی گەورەی گەریلا و گەلی چەکداری مەخموور بوونە بەربەست، لەو ماوەیەدا هەولێر بەرەو چۆڵبوون دەچوو و پەدەکەش خۆی بۆ بەجێهێشتنی هەولێر ئامادە دەکرد، بەڵام گەریلا و گەلی مەخموور ڕێگەی هەولێریان گرت، پێشڕەویی داعشیان بڕی و پاشان ئەوانیان پاشەکشە پێ کرد و بەمەش، گەریلاکانی هەپەگە/یەژا ستار و گەلی مەخموور ڕێگەیان لە کەوتنی هەولێریش گرت.
سەرۆکی گشتیی پەدەکە مەسعود بارزانی چووەتە مەخموور، لەسەر دۆشەکی گەریلاکان دانیشتووە و سوپاسگوزاریی خۆی بۆ گەریلاکان دەربڕیوە، سوپاسگوزارییەکانی مەسعود بارزانی بۆ گەریلاکان وەک دیمەن بۆ ڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە، کاتێک داعش ڕووی کردە هەولێر، گەریلاکانی هەپەگە لە ناو ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەوەی هەموو جۆرە هێرشێک پووچەڵ بکەنەوە، بە جۆرێک کە گوترا ئەگەر داعش هەولێری بخستایە، ئەوا گەریلا دەهات، داعشی تێکدەشکاند و هەولێری بەدەست دەهێنا، ئەو کەسانەی کە لەو ساڵانەدا فیدایبوون و شێوازی شەڕی چالاکیان دەزانی، دەیانگوت کە ئەنجامەکە بەو شێوەیە دەبێت، هەر ئەم ڕاستییەش سەلمێنراوە، ئەوانەی داعشیان تێکشکاند یەپەگە-یەپەژە و گەریلاکانی هەپەگە بوون، زیاتر لە هەزار گەریلا لە ئامەد، بۆتان و ناوچەکانی تری گەریلاوە پەڕینەوە بۆ ڕۆژئاوا و لە شەڕی دژ بە داعشدا بەشدار بوون.
گەریلاکان پاشان ڕوویان کردە ناوەندی شنگالیش و شنگالیان لە داعش پاک کردەوە، لەسەر ئەم بنەمایە، ئێزدییەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە بۆ شنگال، دیسان ئەو ئێزدییانەی کە پەدەکە لە کەمپەکاندا داینابوون، هێدی هێدی پەڕینەوە بۆ شنگال، هەرچەندە لەم ساڵانەدا زۆرێک لە ئێزدییەکان ڕوویان لە ئەورووپاش کرد، بەڵام ئێستا شنگال گەیشتووەتەوە کەشوهەوای پێشووی خۆی.
ئێزدییەکان گەڕانەوە بۆ شنگال و ئەو هێزەی خۆپاراستن کە لە چیای شنگالدا درووستکرا بوو، گەورەی کرد و خۆپاراستنی خۆیان دامەزراندووە، ئەو ئێزدییانەی کە ڕووبەڕووی فەرمانی ٧٤ـەمین بوونەوە، تێگەیشتوون کە ئەوان بێخۆپاراستن و بەڕێوەبەریی خۆیان ناتوانن بەردەوامی بە بوونی خۆیان بدەن، لەبەر ئەوەی کاتێک داعش هێرشی دەکرد، ئەگەر خۆپاراستنیان هەبوایە، نەیاندەهێشت داعش بچێتە ناو شنگالەوە، داعش لە پێشڕەویی خۆیدا بوێریی ئێزدییەکانی بە ڕۆحی دەروێش عەبدی دەبینی، ئێزدییەکان گەیشتوون بەم هۆشیارییە، لەبەر ئەوە ئێستا لە عێراقدا داوای خۆبەڕێوەبەری دەکەن، دەیانەوێت هێزەکانی خۆپاراستنیان هێزی خۆجێیی ڕەسەن بێت، هەوڵدەدەن کە لەگەڵ عێراقدا ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک بەدی بهێنن، دەیانەوێت وەک بەشێک لە عێراق خاوەنی خۆبەڕێوەبەری بن، ئەگەر سەرنج بدەینە سەر ٧٤ جینۆسایدەکە، ئەو داواکارییە ڕەوا، گونجاوە و دەبێت قەبووڵ بکرێت.
باس لەوە دەکرێت کە عێراقیش دەیەوێت لەگەڵ ئێزدییەکاندا ڕێککەوتنێک بکات و بیانخاتە ناو سیستەمی سەربازی و سیاسیی خۆیەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک و پەدەکە بوونەتە بەربەست لەبەردەم ئەمەدا، هەروەھا ئاماژە بەوە دەکرێت، شوێنی زۆرێک لە فەرماندە و پێشەنگەکانی ئێزدی لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانی پەدەکەوە بە هێزەکانی سوپای تورک وتراوە و ئەوانیش بە ڕێگەی درۆن ئەو فەرماندەیانەیان بە ئامانج گرتووە، بە کورتی دەوڵەتی تورک نەک هەر لە بادینان، بەڵکوو لە شنگالیشدا بە هاوکاریی پەدەکە هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی خۆپاراستن و پێکهاتە کۆمەڵگەیییە ڕێکخراوەکانی شنگال، بە ڕاستیش هەزاران دۆخی لەم شێوەیە لە کوشتن ڕوویان داوە.
جینۆسایدی ٧٤ـەمین کە لە ٣ـی ئابی ٢٠١٤دا ڕووی دا، بۆ ئێزدییەکان بوو بە خاڵی وەرچەرخان، ئیدی ئێزدییەکان ئەو ئێزدییە جاران نیین، ڕاستییەکی ئێزدییەکان کە سیاسی و خۆڕێکخستووە، بوونی هەیە، ئێزدییەکان لەگەڵ ئەو پەندانەی کە لە جینۆسایدی ٤٧ـەم وەریانگرتووە، ژیانی خۆیان لە ئێستاوە بە دواوەش ڕێک دەخەنەوە.
ڤ.م
