کاتژمێر ٤:٠٠ لە سەنتەری ڕۆشنبیری سەرای شاری سلێمانی، لە ڕێوڕەسمێکدا ناساندن بۆ پەرتووکی "یارسان دینێکی کوردییە" دەکرێت.
کاتژمێر ٥:٠٠ لە شەشەمین ڕۆژی پێشانگای پەرتوکی کوردی لە شاری سلێمانی، سیمینارێک بە ناونیشانی "کوردبوون و پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی گوتاری خۆشکێنی" بەڕێوەدەچێت.
مەریەم قازی توانی دەنگێکی سەربەخۆ بۆ خۆی لە ئەدەبیاتی مۆدێرنی کوردیدا درووست بکات، قەڵەمەکەی تەنیا ئامڕازێکی نووسین نەبوو، بەڵکو ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ پاراستنی زمان و کولتوور، دۆزی ڕەوای گەلەکەی و بەرگری لە ماف و ئازادیی ژنان.
چاودێرێکی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان بە مەبەستی فراوانکردنی جەنگەکەیە، تیرۆرکردنی کەسایەتییە شۆڕشگێڕییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێردا جێی گومانە، دەشڵێت: پێویستە حزبەکانی ڕۆژهەڵات بە یەکگرتوویی کار بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی کێشەی ناوخۆیی درووست نەبێت.
هەرێمی کوردستان بە چەندین قەیرانی جیاوازدا تێپەڕ دەبێت، ئەوەی ئەو قەیرانانەی گەورە تر کردوە و کاریگەری زیاتری لەسەر هاووڵاتییان درووستکردوە، حکومەتە کە خزمەتگوزارییەکانی بە کەرتى تایبەت سپاردوە و پێکەوەش ژیانی خەڵکیان قورستر کردوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: چارەنووسی شەش ملیۆن کەس کەوتووەتە ژێر دەستی ئەو کۆمپانیایانەی کە بەرپرسانی لە پشتە.
ژنانی چالاکوانی باشووری کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن، پڕۆسەی ئاشتی لە یەک هەنگاودا گۆڕانکارییەکی بەرچاو بە دی نایەت، یاسای چوارچێوە دەکرێت دەستپێکێک بێت بۆ هەنگاوە گەورەکان، ئەرکی ژنان بەشدارییەکی چالاکترە بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەکە و پاراستنی ناسنامەی کوردە.
