یاساناسێک لە باشووری کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و چیتر لە زیندان نەمێنێتەوە، دەشڵێت: با ڕێبەر خۆی بێت ڕاستەوخۆ قسە بکات و کۆبوونەوە بکات، دەرفەتەکانی ڕێبەرایەتی بۆ ئاشتی و دیموکراسی فەراهەم بکرێت.
ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت مووچەخۆران لە دۆخێکی سەخت و دژواری ئابووری و داراییدا دەژین، دواکەوتنی مووچە ئەوەندەی تر باری سەرشانی خەڵکی قورستر کردوە، کاسبکاران دەڵێن: دواکەوتنی مووچە کاریگەری لەسەر ژیانی ئێمە و بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕەکان کردوە و ژیانی هەمووانی پەکخستووە.
سەرەڕای کەمی توانایی دارایی و تەکنیکی شارەوانی بناری قەندیل بەردەوامە لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ گوندەکانی سنووری بناری قەندیل، هاوسەرۆکی شارەوانیش دەڵێت:هەموو هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەرچییەک لەدەست شارەوانیمان بێت بەپێی توانا پێشکەشیان دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە قەندیلێکی نوێ و ئاوەدان درووستبکەین.
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، ئەنجوم یاموڵکی کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کوردی لە تورکیا دامەزراند، بوو بە یەکێک لە پێشەنگانی خەباتی ژنانی کورد، ژنێک کە بە تێپەڕاندنی سنوورە کۆنەپەرستەکانی سەردەم، دەنگی ژنان و پێویستیی خوێندن و بەشداریی کۆمەڵایەتییانی خستە ناو مەیدانی گشتیی خەبات.
