- لە ساڵیادی شەهیدکردنی هەردوو ژنە رۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین ژنانی چالاکوان لە باشووری کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن، تیرۆرکردنی هەردوو ژنە ڕۆژنامەنووس نیشانەیەکی ڕوونی هەڕەشە و فشارە لەسەر ژنان و دەربڕینی ئازادی، دەشڵێن: یادەوەریی شەهید گوڵستان و هێرۆ هاندەرێکە بۆ بەردەوامبوون لە خەبات.
- مامۆستایه‌كى زانكۆ ئاشكراى ده‌كات، دووكه‌ڵى به‌نزینى پیس ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر كاریگه‌ریی كردووەته سه‌ر پیسبوونى كه‌شوهه‌واو بارینى ترشه باران، یه‌كێك ده‌بێت له‌هۆكاره‌كانى توشبوون بە شێرپەنجە، لێکۆڵەرێکی ژینگەیش دەڵێت: لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا بەپێی یاسا بەنزینی ڕەساس قەدەغەکراوە و نافرۆشرێت، بەڵام بەداخەوە لێرە بەرهەمدەهێنرێت و بەکاریش دەهێنرێت.
- کاردانەوە و ڕەخنە و پشتیوانییەکان سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پەسندکردنی "یاسای چوارچێوە" لەپەرلەمانی تورکیا بەردەوامە و ڕۆژنامەنووسێک جەخت دەکاتەوە، ئەم پڕۆسەیە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەشەکانی تری کوردستان، دەشڵێت: ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گرەنتی سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە، چونکە ڕێبەر ئاپۆ هەڵسوڕێنەری ئەم پڕۆسەیە.
- سه‌ره‌ڕاى جوانى سروشتى ناوچه‌كه و هاتنى گه‌شتیارێكى زۆر، به‌ڵام له‌ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه ناوچە گەشتییارییەکانی سنوورەکە به‌پێى پێویست نییه، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، پلان و به‌رنامه‌ى باشمان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنى ناوچه گه‌شتارییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه ناتوانین جێبه‌جێیان بكه‌ین.
- قەدەم خێر، شێرەژنی فەیلی و یەکێک لە ژنە جەنگاوەرە ناودارەکانی زاگرۆسە، کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بە چەک و ئیرادەیەکی پتەو ڕێبەرایەتی ڕاپەڕینی فەیلییەکانی کرد و تا دوا ساتی ژیانی لە بەرامبەر دەسەڵاتی پاشایەتی ملکەچ نەبوو.
