عەبدولموتەلیب ڕەفعەت، پسپۆڕی بواری ژینگە دەڵێت: ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە ناوچەکانی باشووری عێراق ڕووبەڕووی دیاردەی بەبیابانبوون دەبێتەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆچکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بۆ باشووری کوردستان هەیە.

کوێستانەکانی دەڤەری باڵەکایەتی گرنگترین ناوچەی گەشتیارین لە هەرێمی کوردستان و ساڵانە بە هەزاران گەشتیار ڕووی تێدەکەن بە تایبەت لەم وەرزەدا کە لە ناوچەکانی دیکە گەرمای بەتین هەیە؛ لە پرژە هێشتا زەوی دەستی لە بەفرەکان بەرنەداوە، بەڵام ڕێگا خراپەکەی بووەتە جێی نیگەرانی لای گەشتیاران.

جەمال ئارێز چاودێری سیاسی جەخت دەکاتەوە، ڕێبەر ئاپۆ لەنێو زیندانەوە دەستووری نوێی تورکیا دادەڕێژێت و دەوڵەت درکی بەوەکردووە ئەگەر نێوماڵی خۆی ڕێکنەخاتەوە دەکەوێتە مەترسییەوە، دەشڵێت: خەباتی بەڕێز ئۆجالان بۆ گەلێکی بێ ناسنامەیە و دەبێت ئازاد ببێت.