کاتژمێر ١١:٠٠ لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، بەشێک لە خانەنشینان سەبارەت بە کێشە و داواکارییەکانیان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن.
کاتژمێر ٤:٠٠ لە کارگەی کەلتووریی شاری سلێمانی، ناوەندی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان سیمینارێک بە ناونیشانی "زیندووگەرایی فیکری ژینگەیی و پیشەسازگەرایی دژی ژینگە" ڕێکدەخات.
دۆسییەی تایبەت-بەشی یەک: کۆمەڵگەی کۆمیناڵ، کە لە بەرامبەر هەژموونگەرایی بکوژی کاستیک، میکانیزمی دەوڵەت و بنەماڵەییەوە هاتووەتە ئاراوە، شێوازێکی کۆمەڵایەتیی بەرخۆدانە کە بۆ پاراستن و بەردەوامیپێدانی بوونی خۆی گەشەی سەندووە.
نزیکەی دوو ساڵە گەریلاکانی ئازادی چەکەکانیان بەرامبەر دەوڵەتى تورک بێدەنگ کردوە و گەریلاکان لە سنووری بادینان کشاونەتەوە، ئارامی باڵی کێشاوە بەسەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوورو باکووری کوردستان، هاوشانی ئەوە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە دەستپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ نزیکەی دوو ساڵە دەستیپێکردوە، بۆ گەرەنتیکردنی ئەم دۆخە ١٠ ئەم مانگە یاسای چوارچێوەش لەپەرلەمانی تورکیا پەسند کرا، بەڵام ئەوەی لە سنووری بادینان ڕوو دەدات دۆخێکی پێچەوانەیە و فراوانترکردنی داگیرکارییەکانە.
مامۆستایەکی زانکۆ ئاماژە بەوە دەکات، ئاستەنگ و ڕێگرییەکان بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس زیاترە و پێویستە ئەرک و مافەکانیان دیاریکراو بێت، دەشڵێت: پێویستە بۆ ڕۆژنامەنووسانی ژن کۆمەڵێک ماف و ئەرکی دیاریکراو هەبێت.
لاپەڕەکانی مێژووی کورد پڕن لەو سەرکردە و کەسایەتییانەی بۆ ئازادیی و دیموکراسی تێکۆشانی بێووچانیان کردوە، بەڵام هێشتا ڕووناکی نەخراوەتە سەر وردەکاری ژیانی دەستپێک و کۆتایی ئەو تێکۆشەرانە، محەمەد ئەمین پێنجوێنی یەکێکە لەو کەسایەتییانەی کە بۆ گەلی کورد زۆر ماندوو بووە و قوربانیداوە.
دوو ساڵ پێش ئێستا هەردوو ڕۆژنامەنووسی بوێر و ئازای ژن، گوڵستان تارا وهێرۆ بەهادین لە لەیەن دەوڵەتى داگیرکەری تورکیاوە شەهید بوون، ئەم وەبیرهێنانەوەیە دووپاتکردنەوەی ڕێبازی ئەوانە بۆ ئەو ژیانە ئازادەی ئەوان تێکۆشانیان بۆ کرد.
