وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی دوو ناوچە لە ئۆکرانیا و کوشتی چەندین سەربازی وڵاتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانمان دەستیان بەسەر دوو ناوچەی نوێ لە ناوچەکانی خارکێڤ و دۆنێتسک لە ئۆکرانیا گرت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەندەری ئۆدێسا سێ کەشتی بارهەڵگر و دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئۆکرانیا کراوەتە ئامانج، کە بۆ مەبەستی سەربازی بەکارهێندراون.
ڕاشیگەیاندووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چەندین سەربازیی ئۆکرانییان کوشتووە.
بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیاش بڵاوی کردەوە، لە ماوەی یەک ڕۆژدا ١٤٧٨ درۆنی ئۆکرانیامان لە ئاسمانی ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا خستووەتە خوارەوە.
دوێنێش هێزەکانی ڕووسیا بە مووشەی بالیستی هێرشیان کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر بەر شارەکە کەوت.
ڤ.م
