میدیا عێراقییەکان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنێکى هێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى حەشدی شەعبی، زانیارى نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاکان دەڵێن: بەیانى ئەمڕۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق و دەزگای هەواڵگری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و سەرکردەیەکی دەستەى حەشدی شەعبیان بە ناوی ئەبوجەعفەر لە نێو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکردووە.

بەڵام ئاماژە بەوەنەکراوە ئەو سەرکردەیەى حەشدی شەعبی لەچی شارێک دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆکۆێ.

جێگەى ئاماژەیە، پێشتر سەرکردەیەکى حەشدی شەعبی لە بەغداد دەستگیرکرا، بەڵام دواى چەند ڕۆژێک ئازاد کرا، بەپێی میدیاکانى حەشدی ئەو سەرکردەیە دواى ئەوەى لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بێ تاوانە، ئازاد کرا.

هـ.ئ