میدیا عێراقییەکان سەبارەت بەگەیشتنى محەمەد باقر قالیباف سەرۆکى پەرلەمانى ئێران و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق زانیارى نوێ دەخەنەڕوو.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا محەمەد باقر قالیباف سەرۆکى پەرلەمانى ئێران گەیشتە بەغدادى پایتەخت و لەلایەن عەدنان فەیحان جێگرى یەکەمى سەرۆکی پەرلەمانى عێراق پێشوازى لێکرا.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنییەنەکە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە پاش کەمێکى دیکە قالیباف لە هۆڵی دەستووری پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆک پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان کۆببێتەوە و دوایین پێشهاتەکان و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران تاوتوێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دواتر لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردە سیاسییەکانی دیکە کۆدەبێتەوە.
میدیاکانى ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، سەردانەکە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری عێراق لەخۆدەگرێت، گفتوگۆکان تەوەرەکانی وەک بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ئاسایشی سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر”، گەشەپێدانی هاوکاریی ئابووری و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگرێتەوە.
هـ.ئ
