لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا، هەفتەیەکی گرنگ دەستپێدەکات و دەستەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون، لە پرۆژەیاسای "پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتیی" دەکات، بڕیاریشە سبەینێ یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەکە ئەنجام بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە یەکەم کۆبوونەوەی دەستەکە بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا جەودەت یڵماز بەڕێوەبچێت، لە دەستەکەدا وەزیرانی داد، دەرەوە، ناوخۆ و بەرگریی، هەروەها سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆکی دەزگای هەوڵگری تورکیا و سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بەشدارن.

لە یەکەم کۆبوونەوەدا پێشبینی دەکرێت بڕیار لەسەر دامەزراندنی کۆمیتە و دەستە لاوەکییەکان بدرێت، یەکەم دەستەی لاوەکی لەسەر پرۆسەی چەکداماڵین و میکانزمی پشتڕاستکردنەوەی (پشتڕاستکردنەوە، دەستنیشانکردن و بەڵێننامە) و لەسەر ڕەوشی مەیدانی کار دەکات، پێشبینی دەکرێت دەستەی لاوەکی پرۆسەی چەکداماڵین بە شێوەیەکی ورد بەدواداچوونی بۆ بکات.

هەروەها بڕیاریشە بۆ پرۆسەی دادوەری دەستەیەکی جیاواز دابمەزرێت، لەم لیژنەیەدا بەرپرسانی وەزارەتی داد و دادوەر و داواکارانی گشتی کە لە جێبەجێکردنی پرۆسەکەدا ڕۆڵ دەگێڕن بەشدار دەبن، ئامانج ئەوەیە دۆسیەی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە تورکیا، بەپێی باری دادوەرییان پۆلێن بکرێن، بەڵام بڕیاری دواخستنی سزاکە لەلایەن دەستەی لاوەکییەوە نادرێت، بەڵکو لەلایەن دادوەری جێبەجێکردنەوە دەدرێت.

هاوکات، لە یاسای چوارچێوەدا هاتووە کە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانەی کە لە یاساکەدا دیاریکراون، مەرجدارە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی (MGK) ئەنجامی ئەو پشتڕاستکردنەوە ڕابگەیەنێت کە ڕێکخراوەکە چەکەکانی لە سەرتاسەری ئەو ناوچانەی کە تێیدا کاردەکات، چەکەکانی داناوە. بەپێی یاساکە، دواخستنی لێکۆڵینەوەکان و دادگاییکردنەکان پێشبینی دەکرێت بۆ ئەندامانی ڕێکخراوەکە کە لە ماوەی ٦ مانگدا جێبەجێی ئەو میکانیزمانە دەکەن کە لە یاساکەدا هاتووە.

س. ع