بە مەبەستی پشتگیری‌کردن لە هه‌ڵمه‌تی "هەموومان یەپەژەین"، شاندێک لە ڕێکخراوەکانی ژنانی ئیتاڵیا سه‌ردانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ـیان کرد.
ئامانجی سه‌ردانی ڕێکخراوەکانی ژنانی ئیتاڵیا پشتگیركردن بوو له هه‌ڵمه‌تی "هەموومان یەپەژەین" و پشتیوانی خۆیان دەربڕی و شاندەکە لەلایەن نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د فه‌رمانده‌ی یه‌په‌ژه، ڕوکسەن محه‌مه‌د وته‌بێژی یه‌په‌ژه و لانه حسێن ئه‌ندامی ئەنجوومەنی سه‌ربازی پێشوازییان لێ‌کرا.
پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی یەپەژە شاندەکە ئاماژەیان بەوەکرد، کە خواستوویانە له ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌وه باشتر ئاشنای هه‌ڵمه‌ته‌كه ببن.
سەرەڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ یەپەژە ڕایانگەیاند، هەوڵەدەین ئەم هەڵمەتە لە ئەورووپا زیاتر دەنگ بداتەوە و بەرفراوانتر بێت.
بـ. قـ
