ئەمڕۆ، شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی تێبینییەکانی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە پلاتفۆڕم و دیجیتاڵ میداکاندا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمجۆرەیە:

"لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەندێک نووسین کە وەک "تێبینییەکانی کۆبوونەوە" نیشان دەدرێن و دەخرێنە پاڵ ناوی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، دووبارە لە دیجتاڵ میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە، هەندێک نووسین کە بە ناوی "تێبینییەکانی کۆبوونەوە" بڵاودەکرێنەوە، ڕوون نییە لە کوێوە هاتوون و لەسەر چ بنەمایەکن، لەم نووسینانەدا هەندێک شت زیاد دەکرێن و هەندێکیش لادەبرێن، هەروەها دیسان هەندێک وتە و دەربڕین سەبارەت بە کەسایەتییەکان زیاد دەکرێن. لە هەندێک لەو نووسینانەشدا کە بە ناوی "کۆنووس" بڵاودەکرێنەوە، هەندێک بانگەشە هەن کە ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتی و تێکدانی ڕەوتی قۆناغەکەیە.

ئەم جۆرە نزیکایەتییانە وەک جووڵەیەکی مەترسیدار دەبینین کە ڕاستەوخۆ دەیەوێت بەڕێز ئۆجالان و ئەو قۆناغەی گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ، تێکبدات و پەکبخات. ئێمە بە ئاشکرا دەڵێین کە ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت، جارێکی تر جەختدەکەینەوە، کە تەنیا دەبێت بڕوا بەو بەڵگە، نۆت، تێبینی و زانیارییانە بکرێت کە لەلایەن شاندی ئیمراڵی، یان لەلایەن ئەو بنەماڵە و پارێزەرانەوە دێن، کە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆدەبنەوە و بنەمایەکی فەرمییان هەیە".

س. ع