بەپێی زانیارییەکانى ڕۆژ نیوز، مامۆستایانی گرێبەست لە ناو پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بە فەرمی جێگیر کراون.

ئەم هەنگاوە دەرگا بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانیان دەكاتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە بە دۆخێکی سەخت و ناسەقامگیردا تێدەپەڕن.

جێگیرکردنی ئەم پرسە لە بودجەی گشتیدا بە ڕێگەی یاسایی، دڵنیاییەکی تەواو دەداتە مامۆستایانی گرێبەست کە لە داهاتوودا کێشەی پچڕانی مووچەیان نامێنێت و هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

ئــ.ع