ئەمڕۆ، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، سکۆت بیسێنت لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (سی ئێن بی سی)، باسی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێرانی کرد.

لەو لێدوانەیدا سکۆت بیسێنت ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە توندکردنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران، بۆ ڕووخاندنی ئێرانە.

​ وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا وتیشی: ئەم جەنگە ئابورییە سەرکەوتوو دەبێت و دەبێتە گەورەترین گەمارۆدانی ئابوریی لە مێژووی جیهاندا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئێران دەرفەتی ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتنى لەدەستداوە، وێرانکەرترین پرۆسەی ئابووری دژی ئێران دەست پێ دەکەین، ڕێکارە نوێیەکان دەبنە شەڕێکی ئابووری گەورە کە پێشتر وێنەی نەبووە.

س. ع