بەپێی سەرچاوەکان، بەرەبەیانی ئەمڕ، دەورووبەری ناوچەی تلکیرومی سنووری قونەیتەرەی سوووریا بە هاوەن تۆپباران کرا.
تۆپبارانەکە هیچ زیانێكی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا نازاندرێت چی لایەنێک ئەنجامی داوە.
بەر لە چەند ڕۆژێکیش هێزەکانی ئیسرائیل خاکە کشتوکاڵییەکانی نێوان شارۆچکەکانی سەمدانی و تلکروم، هەروەها دەورووبەری گردی ئەحمەر شەرقی و گوندی تەرەنجەیان بۆردوومان کرد.
لە لایەکی ترەوە جموجۆڵە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە سنووری دەرعا و قونەیتەرە بەردەوامن و لەم چوارچێوەیەدا خاڵی پشکنینی کاتی دادەنرێن، هەڵدەکوترێتە سەر ماڵەکان و خەڵک دەستگیردەکرێت، لە هەمان کاتدا خاکە کشتوکاڵییەکانی قونەیتەرە دەکرێنە ئامانج.
ڕۆژی سێشەمەی ڕابردووش، فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زوھور لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، بەر چەند هێرشێکی ئاسمانی نەناسراو کەوتووە و ئیسرائیل بە ئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار کرا.
ڤ.م
