بەپێی داتاکانی تایبەت بە کەشتییەکانى کۆمپانیای "کەپڵەر"، تەنها پێنج کەشتی لەسەرەتای ئەم  هەفتەیەدا  بەگەرووی هورمزدا تێپەڕبوون لەکاتێکدا لەسەرەتای هەفتەی پێشوودا  ٣١ کەشتی گەرووەکەیان تێپەڕاندووە.

لە ئەنجامی پەککەوتنی هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان لە گەرووی هورمز نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت نزیکەی ١٪ بەرزبوونەوە و گەیشتنە ٨٩.٢٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها گرێبەستەکانی نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکی (WTI) بۆ ٨٢.٨٣ دۆلار بەرزبوونەوە.

ئــ.ع