ئەمڕۆ، لە مەراسیمێکدا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، لە نێوان فەرمانگەی گشتیی لێکۆڵینەوە و گەڕانی کانزاکانی تورکیا و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی زەویناسی و سەرچاوە کانزاییەکانی سووریا ڕێککەووتنێک واژۆ کرا.

ڕێککەوتنەکە تایبەتە بە گەڕان، پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی کانزای فۆسفات لە سووریادا کە بە ناوچەیەکی دەوڵەمەند بەو کانزایە دەناسرێت.

دوای ڕێککەوتنەکە، ئالپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە بە تورکیا دەدات بەشداری بکات لە بەرهەمهێنانی فۆسفات لەو ناوچانەی سووریا کە بەو کانزایە دەوڵەمەندن، هەروەها لە داهاتوویەکی نزیکدا کارکردنی هاوبەش لە کێڵگە کانزاییەکانی ئاسن لە دەوروبەری پارێزگای حەلەب دەستپێدەکات.

بایراکتار ڕاشیگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، پرۆژەی هێڵی کارەبای بیرەجیک لە پارێزگای ڕحا بۆ حەلەب دەکەوێتە کار، بەمەش قەبارەی هەناردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە بۆ سووریا سێ هێندە زیاد دەکات.

 

ب. جـ