ڕێکخراوی هالۆ تروست کە ڕێکخراوێکی پاککردنەوەی مینە، سەبارەت بە ژمارەی کوژرا و برینداران بەهۆی مینەوە لە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ـ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ و تا مانگی ئابی ٢٠٢٦، لانیکەم دوو هەزار و ٤٤٢ کەس لە سووریا بەهۆی مین و پاشماوەکانی دیکەی شەڕەوە کوژراون یان بریندار بوون.

بە گوێرەی ئەو ڕێکخراوە، هێشتا تەقەمەنی مەترسیدار لە گوند، شارۆچکە و ناوچە کشتوکاڵییەکاندا هەیە، ئەمەش ڕێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکات، بەتایبەتی لەبەرئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی سووریا دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئەسەد دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هالۆ تروست ڕاشیگەیاند، تیمەکانیان لە سووریا کاردەکەن بۆ لابردنی ئەو پاشماوانە، هاوکات تیمە نێودەوڵەتییە پسپۆرەکان دەستیانکردووە بە مەشق و ڕاهێنان بە کارمەندانی سووریا و پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی مین.

لە کۆتاییشدا ڕێکخراوەکە هۆشداریشیدا، لەوەی مەترسی پاشماوەکانی شەڕ بە وەستانی شەڕەکان کۆتایی نایەت، چونکە مین و تەقەمەنی نەتەقیو دەتوانن بۆ دەیان ساڵ بمێننەوە، ئەمەش مەترسی لەسەر خەڵکی مەدەنی و منداڵان و جووتیاران و ئەوانەی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دروست دەکەن.

بـ. قـ