لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کاردانەوەی دژی وتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا، پیشان دا.
بەقائی جەختیکردەوە، کە گوشاری ئابووری بۆ ناچارکردنی وڵاتێکی خاوەن سەروەری بۆ گۆڕینی هەڵوێستە سیاسییەکانی، کارێکی نایاسایی نێودەوڵەتییە.
بە وتەی بەقائی سزاکان و ناچارکردنی بانک، کۆمپانیا و فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی تر بۆ وازهێنان لە بازرگانی ڕەوا لەگەڵ تاران، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئەم هەڵوێستەی تاران پاش ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورسی کرد دژی ئەو وڵاتانەی بەردەوامن لە هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی ئێران.
ئـ.ع
