وەزارەتی دەرەوەی ئێران و سوپای پاسداران لە کاردانەوەیەکی تونددا بەرامبەر بە سەپاندنی سزای نوێ و فراوان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، پەیامی هۆشداریی توندیان ئاڕاستەی واشنتۆن کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران سزاکانی ئەمریکای بە تیرۆری ئابووری و جێنۆساید دژی مرۆڤایەتی ناوبرد و ڕایگەیاند، لایەنی بەرپرس دەبێت بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی هەڵبگرێت.
هاوکات، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی کرد کە ئەگەر شەڕ و پێکدادان نوێببێتەوە، ئەوا چەکی زۆر جیاواز و "پڕوێرانکەرتر" بەکار دەهێنن و
تارانیش جەخت لەوە دەکاتەوە، بەهۆی فشاری چەندین ساڵەی گەمارۆکانەوە، توانیویەتی ژێرخانێکی سەربازیی سەربەخۆ دروست بکات کە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی دواییدا کارایی خۆی سەلماندووە.
ئــ.ع
