ئەمشەو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەرووی هورمز و ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا، پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە.

ترەمپ ڕایگەیاندووە، گەرووی هورمز کراوەیە بۆ کەشتییەکان، هەفتانە ملیۆنان بەرمیل نەوت لە گەرووەکە تێدەپەڕێت، نرخی نەوتیش بەردەوامە لە دابەزین.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە ڕێگەی گەمارۆی دەریاییەوە گەرووەکە کۆنترۆڵ دەکەین، بیرۆکەی ناساندنی وەک خاکی ئەمریکام پێباشە، ئێران دەتوانێت هەندێک مین لە هورمز بچێنێت، بەڵام گەمارۆکە کاریگەری هەیە.

هەروەها وتیشی: ئێران لە کێشەیەکی گەورە و پشێویدایە، لە ڕووی سەربازییەوە بە تەواوی تێکشکاوە، ئێران ئەو ڕێککەوتنە ناکات کە من دەمەوێت.

س. ع