دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێگری عومان لەبەردەم هەوڵەکانی ئەمریکا زانیاری بۆ فۆکس نیوز خستەڕوو.
ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر عومان ببێتە ڕێگر لە بەردەم هەوڵەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئێران ئەوا بە چڕی بۆردوومانیان دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وادەی ٦٠ ڕۆژەی دانوستان لەگەڵ ئێران بێ ئەنجام کۆتایی هاتووە و ئەو وادەیەش بۆ ئەمریکا هیچ گرنگییەکی نییە و هیچ کاتێکی دیاریکراویشمان بۆ ڕێککەوتن نییە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هەڕەشەکان ڕایگەیاندووە، بە گشتی داوای کەمکردنەوەی هەڕەشەکان دەکەین، چونکە لە ئێستادا هیچ چارەسەرێکی سەربازی لە ئارادا نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، وڵاتی عومان پێشتر ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەگێڕا و چەندین گەڕی دانووستانی بەڕێوەبرد، سەرەنجام هەموو هەوڵەکان بێ گەیشتنە ڕێککەوتن کۆتاییان پێهات.
ڤ.م
