ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە ترووس سۆشیال پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە.
ترەمپ ڕایگەیاندووە، هیچ دانوستان یان گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نییه و له به‌رنامه‌دا نییه، گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران بە توندی بەردەوامە.
سەرۆکی ئەمریکا باسیلەوەشکرد، گەروی هورمز کراوەیە و جوڵەی بازرگانی تێیدا به‌رده‌وامه، هه‌موو مینه ده‌ریاییه‌كان لە گەروی هورمز لابراون یان ته‌قێندراونه‌ته‌وە.
ئەوەش لە کاتێكدایە، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەردەوامە هەریەک ئەمریکا و ئێرانیش سەرکەوتنی خۆیان ڕاگەیاندووە لە جەنگەکەی نێوانیان، بانگەشەی ئەوە دەکەن گەرووی هورمزیان مۆنترۆڵ کردووە، هاوکات چەند وڵاتێکیش نێوەندگیریی ئەو دوو وڵاتە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.
س. ع
