دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران و لەناوبردنى توانا سەربازییەکانى تاران، بۆ میدیاکانى وڵاتەکەى دەدوێت.

ترەمپ ڕایگەیاند، توانای ئێران بۆ دروستکردنی مووشەک زۆر سنووردارە، ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆتایی بە ئێران و سەرکردەکانی هێناوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی تاران.

دووپاتی کردەوە، لە ئێستادا بۆ ئێرانییەکان ئەستەمە تواناکانیان سەرلەنوێ بنیات بنێنەوە یان هیچ دەستکەوتێک بەدەستبهێنن، هەروەها هیچ بژاردەیەکی دیکەم لەبەردەستدا نەبوو جگە لە لێدانی ئێران، لە ئێستادا لە دۆخێکی خراپدان.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە تاران هێشتا خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە، بەڵام بەراورد بە پێنج مانگ لەمەوبەر ژمارەیان زۆر سنووردارە، هەروەها توانا سەربازییەکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەیان کردووە.

لە کۆتایدا ترەمپ هەردوو سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما و جۆ بایدنی تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگەیان بە ئێران داوە پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌نجام بدات.

هـ.ئ